)شه ڕ،  کوشتار،  خوێن ڕژان).

ئه و چه ن وشه و ده سته واژانه،زۆر له مێژه ئاوێته ی ڕه گ و مێشکی،تاکی کوردن،پێم وایه  له گه ڵ،له دایک بوون وشیر مژتن،داده چۆڕێنه ناو جه سته وڕوحی هه موو ڕۆڵه یه کی  کورد.
کاتێ ده چینه خزمه ت چیڕۆکه کانی له مێژینه ی ئه م گه له،غه یره ز مه ینه ت و که سه ر وهاوارو و ڕۆ ڕۆ،هیچی دیمان به رچاو ناکه وێ.

باب و باپیرانی ئێمه ش، زمان به زمان و سینگ به سینگ،گێڕاویانه ته وه که ئه و جوره کاره ساتانه و کۆمه ڵ کووژانه یان، به سه رها توون و که س له فریایان نه هاتوون هه ر به گریان و لاوک و حه یران و ده نگی به سۆزی شمشاڵ و لای لایه ی دایکانی جه رگ سووتاو،ساڕێژی برین و خه مه کانیان کردوه.ملیان له هه ڵپه ڕین و شایی ناوه و وه سه رخۆیا نه هێناوه.

به ڵام، زۆربه ی جارانیش،به هێز و مه چه کی قایم و قۆڵی،گه نجانی ئازاو و چاونه ترس،لێیان وه ده ست هاتوون و گورزی کاریگه ریان، وه شاندوه و وه ک شێره کوڕ، وه شاخ که وتوون و ته ممێیان کردوون و به خوێن ڕژتنی ناحه زان و دژی گه لان، نه یان هێشتوه خوێنی گه شی لاوه کان و ژن و منداڵی بێ گوناهیان،به فیڕۆ بچێ. به وجۆره،جوامێرانه و هه ڵۆ ئاسا،مه وته ن و زێدی خۆیان، پارازتووه.
ئێمه پاساو بۆ شه ڕ و ده ست به یه خه ی، باب و باپیرانمان،دێنینه وه، چوون ده زانین بێ که س بوو ن ڕوحمیان پێدا نه هاتوو ن. هه رچه ند زۆرێکیش له ناحه زانی ئه م گه له،به رگری و وڵات پارێزی کورده کان له مێژوودا،به هاروو هاجی و دزی و جه رده یی نێو ده به ن!که ئه و بیرۆکه یه، له لای ئێمه وه ک پووش و کا وایه.
باشه خۆ له زوو دا ئه نجومه نی نه ته وه یه کگرتوه کان و لیژنه کانی مافی مرۆڤ و یه کیه ته تی ئه وروو پا یه ک، نه بوون که گه لانی ماف خوراو، سکاڵا ی بۆ تۆمارکه ن وداوای،یارمه نی لێ بکه ن. به ناچاری ده بوو بۆ خۆیان به ڕه ی له ئاو ده ربێنن،ده نا تێگووشین به هه ویای جیرانان ویشک و بێ ئاو بوو،یه ک و دوو که وڵیان ده کردن. سه ردانواندن و خوێڕی گه ریش، له گه ڵ، ئازایه تی و جوامێری هزری کوردی،یه کیان نه ده گرته وه.هه ربۆیه دژی گه لان، هه رکه نه یان ده توانی با ب و باپیرانمان،ده سته مۆ که ن ،نێو و ناتۆره ی دز ی و شڕ و دڕ و کێوی و وه حشیان، به نێو چاوانێوه ،ده نان.ئێستاش به شێوازێکی نوێ، کاوێژی ده که ن.
زۆر جار پر وپاگه نده ی ڕۆژ هه ڵلات ناسانی ویژدان تۆپیو  و زانایانی نه ته وه په ره ستی مێشک پووچی ناو حکومه ته خۆییه کانیش ،کاری کردۆته سه ر ئێمه ی کورد و چه پڵه بۆ ژار ڕژتن و بیری چه په ڵیان، لێ ده ده ین، زۆر به نامه ردی و ناپیاوانه،بیر وڕای ئه وان ده ڵێنه وه، ئاکار و کرده وه ی باپیرانی خۆمان، داده په ڵۆسین بێ خه به رین که به ده ستی خۆمان،ڕیشه و بنچکمان، ده بڕینه وه.
باشه ئێستا به و هه موو هات و هووریایه که داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ و چه کی کۆمه ڵ کوژی له ئاستی جیهانی،ده یکه ن، چۆنه دوای بیست ونۆساڵی ڕه به ق، که چه کی کۆمه ڵ کوژی له شاری سه رده شتی شه هید به کارهێنراوه.نه له نێو خۆی وڵات و نه له ئاستی جیهانی دا به ڕێک و پێکی و چڕو پڕی، باسی لێ نه کراوه.؟وبه ئاسانی له لێی تێده په ڕن؟
باشه خۆ گه لی کوردی ئه م سه رده مه نه دزن ونه کێویین و نه وه شاخیش که وتوون؟ئه دی ئه ولالووتیه و بێده نگ بوو نه و خۆ گێل کردنه مانای چیه؟
هه تا ئێستا ئه وشاره شه هیده، نه ئاوڕێکی لێدراوه وه ته وه ونه به کۆ مه ڵ ژکوژی و جه نایه تی شه ڕیش دانراوه!
باشه ئه ی بۆ، بۆ روو خانی باڵاخانه یکی، رزیوو وکوڵیو له ئه مریکا و کوشتنی چه ن ڕه شو و ڕوو تی ئه وروو پایی،هات وهاواریان تێ به ربوو و ئیسلامی ئاشتی خوازیشیان،به تیرۆڕیست ده ناساند؟باشه بڵێی چڕو چاوی خه ڵکی ئه روو پا له مه جوان تر بێ؟ بۆ ئه و چه کانه و کاربه ده ستانه ی وڵاتانی ئیسلامی،که وه ک سه گی هار، وه ر گه ڕاونه موسووڵمانان،له له لا یه ن ئه وان پڕ چه ک ناکرێن و پشتیوانی ناکرێن؟ڕووڕه شیش حه دد و ئه ندازه یه کی هه یه!ئه و ڕوه هه ر ئی خۆیان بێ!
له لایه ک ده ڵێن ده بێ شارۆمه ندێک بن که یاسا وڕێسای،نێو ده وڵه تی بگرنه به ر و مافی گه لان بپارێزن له لایه کیش ئه گه ر کۆمه ڵ کووژیان لێ کردی مافه کانت ناپارێزن،هه زار ڕه حمه ت له کورد که ده ڵێ:«یه ک بام و دوو هه وا».
بیست و نۆ ساڵ،عومرێکی که م نیه ساڵه های ساڵیشه،که بڵێسه ی شه ڕی ئێران وئێراق،کوژاوه ته وه و خوێنڕژی ئه و کاره ساته ش،گۆڕ به گۆڕ بووه و ئیسکیشی نه ماوه.
به ڵام هه موو ساڵێک به چه ند کۆر و وکۆبوو نه وه،له عنه ت جنێو دان، خۆده خافڵێنن و وه ک ده رمانێکی کاتی، ده ستی چه ور له سه ری ئێرو ئه وێ،هه ڵده سوون و که س خۆ به خه تابار نازانێ.باشه ئه ی مافی ئه و کوشت و کوشتار و خۆێن ڕژتنه و زاماربوونه و شوێنه واری ئه م چه که،کێ وڵامی ده داته وه؟ کێ پێی فرۆشتن؟ وه کێ به رپرسیاره؟په نا بۆکێ به رن؟کێ ده بی داکۆکی لێ بکا

؟حکومه ت؟ئه نجوومه نه مه دنیه کان؟نه ته وه یه کگرتوه کان؟کـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــێ؟
بیست و نۆ ساڵه ئه وپرسیارانه ش بوونه چه کێکی کۆمه ڵ کوژی دیکه که میشک و بیری دانیشتوانی، کوردی به ڕێز و باوه ڕداری،شاری سه رده شت ده کۆڵن و بلۆقی تازه ی پێ هه ڵدێنن !

جه هانگیر بابایی  سه رده شت 7ی پووشپه ری 95

 

Top of Form

Bottom of Form

 

 

بخش نظرات براي پاسخ به سوالات و يا اظهار نظرات و حمايت هاي شما در مورد مطلب جاري است.
پس به همين دليل ازتون ممنون ميشيم که سوالات غيرمرتبط با اين مطلب را در انجمن هاي سايت مطرح کنيد . در بخش نظرات فقط سوالات مرتبط با مطلب پاسخ داده خواهد شد .

شما نيز نظري براي اين مطلب ارسال نماييد:


کد امنیتی رفرش