_93603.jpg)
انجمن کردی ڤه ژین
شيعر بو منالان
مندال
راسته ته مه ن مندالم
هیشتا هه لووژه ی کالم
کایه ده که م خوشحالم
مندال
راسته ته مه ن مندالم
هیشتا هه لووژه ی کالم
کایه ده که م خوشحالم
قو تا بخا نه یه مالم
دایه م شیرین زوبانه
باوکم خاوه ن ئیمانه
نیشتما نم ره نگینه
به هه شتی سه ر زه مینه
بو ئه ویش تی ده کوشم
به بیر وفکر و هوشم
به یانی زوو هه لده ستم
چوخه و شالم ده به ستم
ریگای مه کته ب ئه پیوم
به چاکی ده به ن نیوم
|
شیعرێک بۆ مندالان
ئێمه گوڵاڵه ی ژینین--------گوڵی ده شتی ئه وینین
هیوای داهاتوی گه لین--------فریشته ی روی زه وینین
گوڵی باخی ژیانین--------هیوای هه موو کوردانین
کوردی پۆش و جوانین--------فێڵ و که ڵه ک نا زانین
منداڵانێکی پاکین--------هه موو ده رس خوێن و چاکین
ئیمه درۆ نازانین--------یاری ده ر باوک و دایکین
وه رزی جوانی به هارا--------له نێو گوڵ و گوڵزارا
به جلی جوانی کوردی--------له ژێر سیبه ری دارا
هه ڵ ده په رین کور و کچ--------له گۆند و هه م له شارا
له بۆ پاراستنی گیان--------قه ت نا چین به قه و دارا
له بۆ ئاینده ی خۆمان--------هه موو به دڵ و گیان
هه میشه تێ ده کۆ شین--------ئارام و نه ر م و نیان
هه موو ئه چین بۆ چیا--------له نێو مێرگ و گوڵ و گیا
به پێکه نین و شادی--------به سرودی ئازادی
له گه ڵ قومری و بۆلبۆل--------ئه بین به دۆستی هاو دڵ
|
به به بچکوله
به به، به به بچکوله
مه گری مه گری به رخوله
دایه ده ستی گیراوه
منی لای تو داناوه
منیش هه رچه ند منالم
خه ریکی کاری مالم
هانی مووروو ها خرخال
ها بابه تی گرو گال
به به پی بکه نه ژیر به
به س چاوه روانی شیر به
ئه و‌سا دایه و مه موله
خه وه خه وه به رخوله
|
پشی ره نگینم
پشی، پشی ، ره نگینم زور پیم خوشه بتبینم
ده ست به پشتتدا بینم سمیلت بجوولینم
جوان و ناز و تووک نه رمی زور به حه یا و به شه رمی
تو بومن بیژه میاو میاو من بوت دینم نان و ئاو.
زه‌رده‌واڵه
وریا شاری زه‌رده‌واڵه
له‌سه‌ر ده‌رگای حه‌وشی ماڵه
تا زوه ڕاكه له‌و ناوه
شاره‌كه‌یان ورووژاوه
ئاڵۆسكاون له‌سه‌ر چزن
په‌لامار ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌زن
زه‌رده‌واڵه زیانه‌خرۆن
ترێی میوه‌كه‌مان ئه‌خۆن
به ڕۆژیشا دێین و ئه‌چین
ئه‌بێ سه‌رمان دانه‌وێنین
وریا هه‌ردووكمان بێزارین
تووشی یه‌ك ئێش و ئازارین
مه‌ڵێ: (سیره گۆشتم تاڵه
شه‌قێ بده له‌و منداڵه)
به جووته گه‌ر هه‌وڵێ بده‌ین
زه‌رده‌واڵه له‌ناو ئه‌به‌ین
جارێ با هێمن بنه‌وه
بۆ خۆیان بنشینه‌وه
له‌سه‌ر پلێ گۆشتی جگه‌ر
كۆمه‌ڵ ئه‌بن بێ‌ده‌ردی سه‌ر
ئه‌وسا هه‌ر به یه‌ك لووتی پێ
ئه‌و كۆمه‌ڵه له ناو ئه‌چێ
سیره‌سیره سیره‌ی دوژمن
كه شه‌و داهات ئه‌خزێته كون
شاپڵیته‌ی بۆ هه‌ڵ‌ئه‌كه‌ین
ته‌خت و تاراجی تێك‌ئه‌ده‌ین
ئه‌وه‌ی كه ما سه‌ری زستان
ئه‌یانكوژێ له ڕێگه و بان
جا وریا ئه‌وسا من و تۆ
سه‌ربه‌ست ئه‌بین له هات‌وچۆ
ته‌خته‌ی ره‌ش
ئه‌ی ته‌خته‌ی ڕه‌ش،ته‌خته‌ی پۆلم
ئاودێری سه‌وزایی گۆلم
وه‌ك ئاسمانی شه‌و ڕه‌شی
باوه‌شی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
به ئه‌ستێره نه‌زانی وێڵ
ئه‌ڕوا شه‌وانی گه‌شت و گێڵ
رێ ده‌رئه‌كا به چالاكی
هه‌تا ئه‌گاته ڕووناكی
منیش وێڵم تۆی ڕابه‌رم
ته‌خته‌ی ڕه‌شی به‌رامبه‌رم
نه‌زانێكم له‌م دنیایه
ئه‌ستێره‌م له ڕووی تۆدایه
ئه‌و ئه‌ستێره‌ش ته‌باشیره
مرواری مامۆستای ژیره
بۆم ئه‌بارێ وه‌كوو ته‌رزه
نرخی یه‌ك به یه‌كی به‌رزه
تۆی گه‌ردوونی ئامۆژگاری
دنیای هونه‌ر و زانیاری
به ورشه‌ورشی سپیایی
بۆم ڕاماڵه تاریكایی
تا تۆم هه‌بێ له به‌ر چاوم
هه‌رگیز ناوه‌ستێ هه‌نگاوم
ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ
تاكوو ئه‌گه‌م به ڕۆژی نۆ
ئه‌وسا بیرم وه‌ك كشت‌وكاڵ
لێی ئه‌چێژن گه‌وره و مناڵ
ژماره
یه‌ك، بابمان ئیش‌كه‌ره
دوو، دایكم چێشت‌لێنه‌ره
سێ، خوشكم ئیشی زۆره
چوار، ئه‌و خوشكم جل‌شۆره
پێنج، خوشكی بچكۆلانه
وه‌ڕوێركه‌ی هه‌موومانه
شه‌ش، كاكم تۆ‌و ئه‌چێنێ
حه‌وت، ئه‌و كاكم ئه‌خوێنێ
هه‌شت نۆ، دوو برام هه‌یه
یه‌كێكیان بچكۆله‌یه
ده، خۆمم خۆم ئه‌ژمێرم
تا ده ژماره فێرم
خێزانێكین ده سه‌ر كه‌س
به‌ختیار و به ده‌ربه‌س
§
یادگار
كه‌ل‌وپه‌لی پارم ماوه
له ناو تاقێكا دامناوه
په‌ڕاو،تێنووس،نمره‌ی ساڵم
ئه‌پارێزم تا مناڵم
هه‌ڵیان‌ئه‌گرم بۆ یادگار
هه‌تا ئه‌بم به هه‌رزه‌كار
ئه‌وسا ته‌ماشایان جوانه
وه‌ك بابه‌تی مۆزه‌خانه
ئه‌بن به دیمه‌نی به‌رچاو
هی پێشكه‌وتن هه‌نگاو هه‌نگاو
كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه
بناغه‌ی به‌ندم داناوه
بۆ برا بچكۆلانه‌كه‌م
بۆ كه‌سانی خێزانه‌كه‌م
ده‌رئه‌كه‌وێ بێ تێكۆشان
كه‌س نایبڕێ پله‌ی ژیان
یادگار
كه‌ل‌وپه‌لی پارم ماوه
له ناو تاقێكا دامناوه
په‌ڕاو،تێنووس،نمره‌ی ساڵم
ئه‌پارێزم تا مناڵم
هه‌ڵیان‌ئه‌گرم بۆ یادگار
هه‌تا ئه‌بم به هه‌رزه‌كار
ئه‌وسا ته‌ماشایان جوانه
وه‌ك بابه‌تی مۆزه‌خانه
ئه‌بن به دیمه‌نی به‌رچاو
هی پێشكه‌وتن هه‌نگاو هه‌نگاو
كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه
بناغه‌ی به‌ندم داناوه
بۆ برا بچكۆلانه‌كه‌م
بۆ كه‌سانی خێزانه‌كه‌م
ده‌رئه‌كه‌وێ بێ تێكۆشان
كه‌س نایبڕێ پله‌ی ژیان
خوازتن
هاوڕێ كه‌ل‌وپه‌ل مه‌خوازه
به‌سه داوای بێ‌ئه‌ندازه
ده‌مێ ئه‌ڵێیت په‌ڕه‌م به‌رێ
ده‌مێ ئا توخوا داده‌رێ
ده‌مێ قوتابیه‌كه‌ی پێشم
راسته‌م به‌رێ خه‌ت ئه‌كێشم
هه‌تاكوو كه‌ی زمانی لووس
بۆ خه‌ت كوژێن یا بۆ پێنووس
ئه‌ڵێی ساوای دوو ساڵانی
یا كه‌نه‌فتی به‌ر ماڵانی
بێنه بێنه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی
وانه‌كه‌مان لێ تێك ئه‌ده‌ی
منیش یه‌كێكم قوتابیم
دووكان و بازاڕی تۆ نیم
رۆژێ نییه دوو ڕۆژ نییه
خوێندن ئاوا بێ بۆ چییه؟
ئه‌گه‌ر قوتابیت بخوێنه
كه‌ل‌وپه‌لی ته‌واو بێنه
هه‌ر كه‌س چاوی له‌م و له‌وه
سه‌رگه‌ردانی دنیای خه‌وه
ته‌نگانه
ده‌سته‌سڕم نه‌هێنا
له ماڵه‌وه به‌جێما
خوایه چۆن لووتم بسڕم
وه‌خته یه‌خه‌ی خۆم بدڕم
بیسڕم به داوێنا؟
به‌سه‌ر قۆڵی خاوێنا؟
نا، ئه‌وه خووی چه‌په‌ڵه
پیشه‌ی گێل و ته‌ممه‌ڵه
من كه ژیر و خاوێنم
چۆن شه‌رمی خۆم ئه‌شكێنم
چار نییه ئه‌بێ ئێستا
داوا كه‌م له مامۆستا
رێم بدا بڕۆمه ده‌ر
ئه‌م داخه ده‌ركه‌م له‌سه‌ر
كه‌تنی ئه‌مڕۆ تا ماوم
گوم نابێ له به‌ر چاوم
كه‌ل‌وپه‌لی ته‌نگانه
هه‌رزانیش بێ گرانه
باخچه
مناڵانی ناوچه
با بچین بۆ باخچه
باخچه وه‌كوو به‌هه‌شته
باوه‌شه بۆ فریشته
باخچه باخی گوڵانه
جێی په‌پووله‌ی چڵانه
ئێمه فریشته‌ی شاخین
په‌پووله‌ی گوڵی باخین
له‌وێ ئه‌نیشینه‌وه
په‌روه‌رده ئه‌چنینه‌وه
دوایی ئه‌یكه‌ین به دیاری
بۆ لادێیی، بۆ شاری
نیاز
1ـ ئه‌م پرسیاره هاوڕێكانم
وه‌ڵام وه‌ڵام با بزانم
تۆ چیت ئه‌وێ؟
2ـ خواردن و خه‌و
1ـ تۆ چیت ئه‌وێ؟
3ـ كۆتر و كه‌و
1ـ ئه‌ی تۆ... ئه‌ی تۆ؟
4ـ جل و پاره
یاری كردن تا ئێواره
1ـ هه‌هه... هه‌هه... پێكه‌نینه
خوازته‌كه‌تان ناشیرینه
2. 3. 4:
پێمه‌كه‌نه، پێمه‌كه‌نه!
ئه‌ی خوازتی تۆ بایی چه‌نه؟
1ـ من من؟ نیازم تێكۆشانه
ره‌نجی بیره، ڕه‌نجی شانه
بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ زانیاری
بۆ شێلانی ناهه‌مواری
آخرين نظرات ثبت شده براي اين مطلب را در زير مي بينيد:
بخش نظرات براي پاسخ به سوالات و يا اظهار نظرات و حمايت هاي شما در مورد مطلب جاري است.
پس به همين دليل ازتون ممنون ميشيم که سوالات غيرمرتبط با اين مطلب را در انجمن هاي سايت مطرح کنيد . در بخش نظرات فقط سوالات مرتبط با مطلب پاسخ داده خواهد شد .
شما نيز نظري براي اين مطلب ارسال نماييد:
دستان زور خوش بیت هبوای سه ر که وتن